بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ هاوتاکی خۆی لە مسکۆ، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی قەفقاز جەختی کرد: پێمان وایە کە ئەبێ لە ڕێگای میکانزیکی 3+3 و میکانیزمەکانی دیکەوە و بە دوور لە هەر شێوەی زۆرەملێیەک، پرسەکان لە ناوچەکە چارەسەر بکرێن.
ناوبراو زیادی کرد: لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لە تاران بەڕێوە دەچێت. هیوادارین ئەنجامی ئەم هەوڵانە ببێتە هۆی چارەسەرییەکی ئاشتیخوازانە بۆ پرسەکان.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە بە هەر پاساوێکەوە قبووڵ ناکەین.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە گەشەی پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی وتی: لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوە ڕوانینی ئێران بە ئاسیا و پێوەندی لەگەڵ چین بناغە نراوە. هەروەها لە هەر داهێنانێک کە ببێتە هۆی ئاشتی سەقامگیر لە ناوچەکە و ئاستی جیهان پێشوازی دەکەین.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، سووریا و تورکیا کۆبوونەوەیەک دەکرێت کە ئامانجی سەرەکیی نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانی تورکیا و سووریایە. ئیران و ڕووسیاش هەوڵ دەدەن ئەو ڕوانگەگەلە لێک نزیک بکەنەوە
وەزیری دەرەوەی ئیران هەروەها هاوپەیوەندی بە گۆڕانکارییەکانی سووریا وتی: ئەمریکا تۆمەتی بێ بنەما دەداتە پاڵ گرووپگەلێکەوە کە پاگەندە دەکات سەر بە ئێران، ئەوان پێش ئەوەی کە بەڵگەیەک بۆ قسەکانیان بهێننە ئاراوە، پێشبینی هەلەداوانیان ئەنجام دا. ئێمە بەدوای ئاژاوە و پێکدادان نین و وەڵامی ئێران بە ئەمریکا ڕوون و یەکلایی بوو.