وەزیری شەڕی توندڕەوی پێشووی ئیسرائیل لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بە هێرش بۆ سەر سیاسەتی دەرەوەی نتانیاهۆ، ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستانی شكستی سیاسەتی دەرەوەی ئەو ڕژێمە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ئاویگدور لیبرمان، وەزیری پێشووی شەڕی ئیسرائیل بە هێرشی دووبارە بۆ سەر بنیامین نتانیاهۆ دانی پێدانا کە دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز بە واتای شکستی سیاسەتی دەرەوەی ئەو ڕژێمەیە.

لیبرمان بە هێرش بۆ سەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەی نتانیاهۆ وتی نتانیاهۆ ئەبێ لە دەسەڵات بکشێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: چی دیکە کار کۆتایی هاتووە، ناوبراو دیکە کۆنترۆڵی دۆخەکەی بە دەستەوە نییە و لێکەوتە خراپەکانی بە باشی هەست پێدەکەین؛ بۆ نموونە، دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی تاران و ڕیاز بەڵگەیەکە بۆ شکستی سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لە بەرانبەر تاران.