وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتای سویسڕایی خۆی وتی: دژی بەردەوامیی شەڕی ئۆکراینین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیگنازیۆ کاسیس، وەزیری دەرەوەی سویسڕا سەبارەت چەندین بابەتی گرینگ و ڕۆژەڤی جیهان قسەیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان بە ئاماژە بە سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە زەروورەتی پاراستنی یەکپارچەیی وڵاتان لەوانە ئۆکراینا، وتی: ئێمە دژی بەردەوامیی شەڕین و ئامادەین بۆ چارەسەریی خێرای قەیران.

کاسیس سپاسی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ بەدیهاتنی ئاشتی لە ئۆکراینا.