وەزیری دەرەوەی ئیران بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ئێران و عەرەبستان وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان کۆ دەبمەوە تا کارە پێشەکییەکانی کردنەوەی باڵوێزخانەکان ئەنجام بدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند:سەبارەت بە شوێن و کاتی ئەو دیدارە بڕیارە کە لەگەڵ لایەنی عەرەبستانی بگەینە ڕێککەوتن.

ناوبراو سەبارەت بە سەفەری ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران وتی:لە ئەو سەفەرەدا لەسەر نەخشەڕێگایەک لە نێوان ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی و ئاژانس ڕێککەوتین و گرۆسی لەئەو ئەنجامە ڕازی بوو.

واژۆی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی لە سەفەری شەمخانی بۆ عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەفەری شەمخانی بۆ عێراق زیادی کرد: بۆ جاری چەندەم هەڕەشەگەلێک لە خاکی هەرێمەوە کرایە سەر ئێران. ڕاشکاوانە بە بەرپرسانی هەرێم و براکانما لە حکومەتی ناوەندی ڕاگەیێندرا کە ئێران بە هیچ لەونێک هەڕەشە لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە خاکی دراوسێکانمانەوە تەحەمول ناکەین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: سپا لە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراودا ناوەندەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە کرایە ئامانج.

دانوستانەکانی باقری و مۆرا لە ڤیەنا

ناوبراو بە ئاماژە بە دیداری باقری و مۆرا وتی: ئەمن 3 شەوی پێش گفتوگۆم کرد و ئاغەی باقری و مۆراش لە ڕێگای درێژەی گفتوگۆکانەوە کە لە ڤیەنا دەستی پێکردبوو چەند پەیامێک ئاڵوگۆڕ کراوە.

هیوادارین لە هەفتەکانی داهاتوودا بتوانین هەواڵی کۆتایی دانوستانەکان بە خەڵک ڕابگەیێنین

وەزیری دەرەوە سەبارەت بەرچاوگەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: لە ئەو بارەوە قسەم کرد، ئەرکی دەزگای دیپلۆماسی لە درێژەی هەوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە کە داهێنانێک لەسەر کورسییە کە من هیوادارم لە هەفتەکانی داهاتوودا بتوانین هەواڵی کۆتایی بە خەڵک ڕابگەیێنین.