بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی، نوێنەری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە چوونی بۆ بەغدای پێتەختی عێراق، لەلایەن هاوتا عێراقیەکەیەوە پێشوازی لێکرا.
شیاوی ئاماژەیە، دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28 ی ڕەشەممە و لە درێژەی شوێنگیری ستراتیژی دیپلۆماسی دراوسێیەتی، بەرەو پێتەختی عێراق کەوتە ڕێ. لە ئەو سەفەرەدا، سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی، جێگری ئابووری وەزارەتی دەرەوە و ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە لە کاروباری بواری کەنداوی فارس، شەمخانی هاوڕێی دەکەن.
ئەو سەفەرە لە سەر داوای قاسم ئەعرەجی هاوتا عێڕاقییەکەی شەمخانی ئەنجام دەدرێت و لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئابووری حکومەتی عێراقیش دایدار و گفتوگۆ دەکرێت.
لە ئەو سەفەرەی شەمخانیەدا، بەڵگەی هاوکاریی هاوبەشی ئەمنیەتی کە چەندین مانگ لەسەری گفتوگۆ کراوە، واژۆ دەکرێت.