چێ کردنی بەشی حەوتی ڕێگای ئاسنی بیجاڕ-زەنجان بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری ڕێگا و شارسازی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگایی و شارەوانی دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی چێ کردنی بەشی حەوتی ڕێگای ئاسنی زەنجان-بیجاڕ بە ئامادەبوونی خەیروڵڵا سادمی جێگری وەزیری ڕێگا و شارسازی و کارگێڕی کۆمپانیای چێ کردن و گەشەی ژیربینایی گواستنەوەی ئێران دەستی پێکرد.

ناوبراو زیادی کرد: پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی زەنجان-بیجاڕ لە حەوت بەش کە بەشی حەوتەم لە شاری بیجاڕ بە درێژایی 17.5 کیلۆمەتر بە دوو وێستگەیە کە لە ناوچەی تەخت و ناوچەی زاغەی پۆڵا جێبەجێ ەکرێت.

خادمی ڕایگەیاند: ڕێگای ئاستنی زەنجان-بیجاڕ-قوروە بە پێوەند خواردنەوە لەگەڵ ڕێغای ئاسنی زەنجان-تەورێز دەتوانێت لە دوو بواری گواستنەوەی موسافیر و بردنی بار بەپێی زنجیرەی گەورەی پۆڵا و پێترۆکیمیایی لە ناوچەکە، یارمەتی باش لە بواری گەشەی ئابووری، بەرز کردنەوەی ژمارەی حەشیمەت و بەرز کردنەوەی سەرمایەدانەری هەبێت.