بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی تورکیا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەی هاوکات هێرشیان کردە سەر چەند خانوو لە شاری وان و 9 ژنیان بە تۆمەتی بانگەشە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستگیر کرد.
بە پێ نووسراوی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، پۆلیسی تورکیا سەرلەبەیانی دوێنێ، گونل ئۆزنای، وتەبێژی پارتی چەپی سەوزی وان، هانیم کایا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یارمەتی گیانبەختکردوانی لانکەی شارستانیەت، خەجێ باریشتران یەکێک لە دایکانی ئاشتی،سەرهات، ئەدیبە بابوور هاوسەرۆکی ئەنجومەنی چاوەدێری بسەر کۆچبەری بنەماڵەی زیندانیان و تۆمەتبارانی وان، جەزیە دومان شاروانی هاوبەشی سەرای، ئوزلم توجی ئەندامی مەجلیسی شارەوانی جادەی ئارموشی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان و زەینەت کایا و سونگول ئاشتیک لە ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی ئازادی دەستگیر کرد.
ئەو ژنانە لە ئیدارەی پۆلیسی وانن و تا 24 کاتژمێر ئیزنی دیدار لەگەڵ پارێزەرەکانیان پێیان نادرێت.