وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: جێگای سەرسووڕمانە کە ئەڵمانیا بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئێران بە هەڕەشە دەزانێ بەڵام باسی زەڕادخانەی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە وتەکانی دژە ئێرانی سەرۆکی ئەڵمانیا رایگەیاند: پاگەندەی هەوڵی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و هەڕەشە بوونی ئەم بەرنامە ب، کەسانی تر، دووپات کردنەوەی هاودەنگی ئەڵمانیا لە گەڵ ڕژێمی ساختەی زایۆنیە.

راشیگەیاند: جێگای سەرسووڕمانە کە بەرپرسانی ئەڵمانی بەرنامەی ئاشتی خوازانی ئەتۆمی ئێران بە چڕترین چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە هەڕەشە دەزانێ بەڵام باس لە هەڕەشەکانی زەڕادخانەی ڕژێمی ساختە. و داگیرکەری زایۆنی ناکات.