ڕێوڕەسمی تەڤل بوونی ئەقیانووس پێوی شەهید مەهدەوی و 95 سەرئاوگەڕی مووشەک هاوێژ بە هێزی دەریایی سپا بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی تەڤل بوونی کۆپاۆڕی ئوقیانووس پێو و 95 سەرئاوگەڕی مووشەک هاوێژ بە هێزی دەریایی سپا لە ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە بەندەر عەباس بە ئامادەبوونی سەردار سەلامی فەرماندەی گشتی سپا و سەردار تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا بەڕێوە چوو.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە سەرئاوگەڕە مووشەک هاوێژەکان لە کلاسی سەرئاوگەڕەکانی عاشوورا و سارقن کە لە سەرئاوگەڕەکانی ڕاکێت هاوێژەوە بۆ سەرئاوگەڕی مووشەک هاوێژ ئاستیان بەرز ببێتەوە.

شیاوی باسە کە مەودای هاویشتنی ئەو سەرئاوگەڕانە لە نێوان 10 بۆ 180 کیلۆمەترە و بە پێی وتەی کارناسای ئەمە یەکەم جارە کە ئاوەها سەرئاوگەڕێک بە ئەو تایبەتمەندییە داڕێژراوە.