نمایشی سەربازی ئاسمانیی هاوبەشی ئەرتەش و سپا لە شەش ناوچەی ئێران لە ژێر ناوی پارێزەرانی ئاسمانی ویلایەت 1401 دەستیپێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نمایشی سەربازی هاوبەشی پسپۆڕی پەدافەندی ئاسمانیی پارێزەرانی ئاسمانی ویلایەت 1401 بە رەمزی علی‌ابن ابیطالب (ع) لە ناوچەگەلی پەدافەندی ئاسمانی ، باکووری رۆژاوا، رۆژاوا، رۆژهەڵات، باشوور ، باکوور و ناوەندی وڵات دەستیپێکرد.

لەم نمایشە سەربازیە پسپۆڕانەدا یەکینەکان و سیستەمی پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەش، هێزی هەوا فەزای سپای پاسداران و هێزی ئاسمانیی ئەرتەش بەشدارن.

سەرتیپ دووەم فەرەج پوور وتەبێژی ئەم نمایشە سەربازیە، رایگەیاند: لە نمایشی سەربازی پارێزەرانیئاسمانی پیلایەت، پاراستنی ئاسمانیی ناوەندە هەستیارەکانی وڵات ئەزموون دەکرێت.