وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سەر لە بەری ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لە ئۆکراینا بڵاو بۆتەوە، دوورن لە راستی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: پاگەندەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێرانی لە ئۆکراینا راست نییە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان رایگەیاند: بڕیار بوو دووەمین دیداری وەفدی سیاسی و سەربازی ئێران و ئۆکراینا بەرێوەبچێت، بەڵام هەندێ لایەنی رۆژاوایی تەنیا پاگەندە دەکەن و هیچ بەڵگەیەکیان نییە.

راشیگەیاند: رۆژاوا دەبێ دەست هەڵگری ئەم گەمە بێ کەڵکە بێت .

ئەمیر عەبدوڵاهیان جەختی کرد: ئێران لایەنگری ئاشتی و دژی شەرە.