بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا ئیسرائیلییەکان شەوی شەممە لە خۆپیشاندان لە دژی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و کابینەی توندڕەوی ناوبراو بۆ هەشتەمین هەفتەی بەردەوام هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە لە تێلاڤیڤ، حەیفا و قودسی داگیرکراو بۆ هەشتەمین هەفتەی بەردەوام خۆپیشاندانی بەربڵاو لە دژی چاکسازی دادوەری کابینەی نتانیاهۆ بەڕێوەچوو.
کەناڵی هەواڵی ئەلەمیادین بە ئاماژە بە بەربڵاو بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان، لە چوونە ڕیزی ئەندامانی دەزگا ئەمنیەتییەکانی ئیسرائیل بە خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکان هەواڵی دا.