بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆفسۆر ناڤی گورو مامۆستای زەویناسی زانکۆی تەکنیکی ئەستەنبوڵ، لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا نیسبەت بە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزیەکەی گەورە بە گوڕی 7.2 تا 7.4 ڕیشتەری لە ئەستەنبوڵ هۆشداریی دا.
گورو وتیشی: ئەگەری هاتنی بوومەلەرزەگەلێکی سەرووی 7 ڕیشتەری لە ناوچەی توزلا و ینی کوی لە ئەستەنبوڵ هەیە. بوومەلەرزەگەلێک کە گوڕی کاولکاریان دەگاتە 9 ڕیشتەر. لە ئەو بوومەلەرزەگەلە هەر دوو لای ئاسیایی و ئەورووپی ئەستەنبوڵ کە لە هێڵی کەنارئاویدان ، بەتوندی دەخاتە ژیر کاریگەرییەوە. ئەگەری ئەوەی کە ئەو بوومەلەرزە لە هەندێک شوێنیشدا بگاتە 8 ڕیشتەر هەیە.