وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەڵسوکەوتی ئەم مانگە دوایانەی یەکێتی ئەورووپا، درێژەی سیاسەتی ناکارامەی ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکایە کە زیاتر لە ڕابردوو بەردەوامی دان بە ستانداردی دووفاقەیی و ناڕاستبینانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران و جۆزێف بورل نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی ئەکێتی ئەورووپا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو گفتوگۆیەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای ئاماژە بە بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆرشی ئێران، لە هەڵسوکەوتی هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە پاڵپشتی لە گرووپەکانی پاڵپشتی تیرۆریزم بە توندی ڕەخنەی گرت.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سیاسەتی دووپاتە و دواکەوتووانەی سەپاندنی گەمارۆ وتی: هەڵسوکەوتی ئەم چەند مانگە دواییەی یەکێتی ئەورووپا، درێژەدەری سیاسەتی ناکارامەی ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریاکیە کە زیاتر لە ڕابردوو بەردەوامی دان بە ستانداردە دووفاقەیی و ناڕاستبینانەکان کە بەکارهێنانی مافی مرۆڤ وەکوو ئامێر دەسەلمێنێت.