داود ئۆغڵوو ڕێبەری پارتی داهاتووی تورکیا هەوڵی حکومەتی ئەردۆغان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کودەتای مەدەنی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد داود ئۆغڵوو ڕێبەری پارتی داهاتوو و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری حکومەتی پارتی داد و گەشە لە کاردانەوە بە هەوڵی دەوڵەتی ئاکەپە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، ئەو کارەی وەکوو کودەتای مەدەنی و ستەم لە گلی داخداری تورکیا وەسف کرد.

داود ئۆغڵوو بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسەڵاتدارانی ئاکەپەی خستە بەردەنگەوە و وتی: ەئ دەسەڵاتداران! زانکۆکان دامەخەن! بە سیناریۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە حاڵێکدا کە خەڵک داخدارن، هەوڵی کودەتا مەدەن، هەڕەشە لە خەڵک مکەن، پیلان مەڕێژن، بەس ئەرکەکانتان جێبەجێ بکەن.

ناوبراو لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان و باغچەلی وتی: ئەو قسەگەلە پڕ بوو لە ڕق و قین و لە حاڵێکدا باس لە نەتەوەگەرایی و گەل دەکەن کە لە قسەکانیاندا هیچ نیشانەیەک لە نەتەوەگرایی یان بانگهێشت بۆ یەکگرتن بوونی نییە.