بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، نەسر شمری وتەبێژی نوجەبا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە شرۆڤەی هۆکارەکانی دژایەتی گرووپەکانی بەرخۆدان لەگەڵ چێ کردنی هێڵی بۆری بەسرە-عەقەبە ڕایگەیاند: عێراق هەندێک ناوەندی بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ تورکیا، کەنداوی فارس و وڵاتانی دیکە لە بەردەستدایە و بەم پێیە لەسەر ئەو باوەڕەین کە ئامانج لە داکۆکی لەسەر چێ کردنی ئەو هێڵە بۆرییە، گەیاندنی وزەی هەرزان بۆ ئیسرائیلە.
ناوبراو زیادی کرد: هەمووان دەزانین کە میسر و ئوردن، نەوتی ئێمە دەگرن و لە ژێر نرخی بازاڕ بە ئیسرائیلی دەفرۆشن؛ دانوستانێکی هاوبشێوەش لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام ددەدرێت. سوودی ئەو بازرگانییە خەرجی کوشتنی منداڵانی فەلەستین، لوبنان و سووریا دەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە دەوڵەتی عێڕاق هێشتا نەیتوانیوە پاساوێکی باوەڕپێکراو بۆ ئەو گەڵاڵە پێشکەش بکات، جەختی کرد: بە پێی کەڵکوەرگرتنی ئاوەژپی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، ئەبێ بە وردی لێک بدرێتەوە کە ئەو هێڵە بۆرییە واتا بەسرە-عەقەبە ب ۆچی بەکار دەهێنرێت و چ سوودێکی هەیە.