ئامێنە ئوسی جێگری هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایتی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند کە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هیچ مەرج و داخوازییەکی بۆ گواستنەوەی یارمەتی بۆ ناوچەکانی دیکەی سووریای نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئامێنە ئوسی، جێگی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریاەتی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند کە ئیدارەی خۆسەر هیچ مەرج و داخوازییەکی بۆ گواستنەوەی یارمەتی مرۆڤدۆستانە نییە.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایتی ئیداسەری خۆسەر وتی: وەکوو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایدەگەیێنین کە ئێمە سووریایین و یارمەتییەکانی ئێمە بۆ خەڵکی سووریایە. کەواتە هیچ مەرج و داخوازییەکمان بۆ گواستنەوەی یارمەتییەکان نییە.