دەوڵەتی تورکیا بڕیاری دا بە دەستبەسەر کردنی 130 کەس کە ڕۆڵیان هەبووە لە چێکردنی بینا و باڵەخانەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی تورکیا شەش ڕۆژ دوای بوومەلەرزە ، بڕیاری دەستبەسەر کردنی بۆ 130 کەس دەرکرد کە ڕۆڵیان بووە لەو بینایانەی کە لە بوومەلەرزەکەدا ڕووخاون.

بە گوێرەی ئامارەکان ، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەمە ڕایگەیاند تا ئێستا 24 هەزار و 617 کەس لە بوومەلەرزەدا گیانیان لە دەستداوە.