بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەی سامناکی تورکیا بۆ زیاتر لە 24 هەزار کەس بەرز بووەتەوە.
وتیشی: کاری گەران و فریاکەوتن و رزگار کردنی خەڵک لە ژێر دارو بەردی بینا رووخاوەکان بەردەوامە و تا دوارچرکە بێ هیوا نابین.
هەروەها رایگەیاند کە تا ئێستا 80 هەزار و 278 کەس بریندار بوونە .