هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە پەیوەست بە بومەرزەکەی تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە. 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە پەیوەست بە بومەرزەکەی شەشی شوبات وتی: "داوای لە هەموو هێزەکانمان دەکەین، بە هۆی بومەلەرزەکانەوە سەرجەم چالاکییە لەشکرییەکانیان ڕابگرن".

جەمیل بایک دەشڵیت: هەتا دەوڵەتی تورکیا هێرش نەکنە سەرمان ئێمە هیچ چالاکی یەکی سەربازی دژی ئەوان ناکەین.

ڕاشیگەیاند: ئێمە بڕیارمانداوە، هەتا تورکیا هێرش نەکات و بەسەرماندا نەدات، هێزەکانمان هیچ پەرچەکردار و چالاکییەک لە نێو شارەکان، مەترۆپۆلەکان و تورکیا ئەنجام نەدەن. پێویستە هەموومان و سەرجەم هێزەکانمان پابەندی ئەم بڕیارە بین. هەڵبەتە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیاش بەرامبەر بە بڕیارەکەمان دیاریکەر دەبێت بۆمان.