بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمرۆ لە دیداری خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی خۆی لە کەمپی شارۆچکەی وەلیعەسەری ئەم شارە وتی: ئەرکی دەوڵەت و هەموو بەرپرسانە یارمەتی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو بدەن.
وتیشی: ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین و نابێت ڕێگە بدەین خەڵکی ئێمە تووشی کێشە بن،و دەبێ پێداویستییەکان دابین بکرێن و کێشەکان چارە بکرێن.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 ریشتەر رۆژی سێ شەمە 8 ی رێبەندان شاری خۆی هەژاند و بووە هۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و بریندار بوونی سەدان کەس لەدگەڵ رووخانی ماڵ و بیناکان لە گوندەکان و شاری خۆی.