وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە تا کاتێک کە سوید پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، داکاواری ئەو وڵاتە بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ قبووڵ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، هۆسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە سوید هێشتا بەڵێنەکانی خۆی بۆ دەرکردنی تیرۆریستەکان بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان ستۆهۆڵم و هلسینکی لە جوونی 2022 واژۆ کرا، جێبەجێ نەکردووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتەر بە گێڕانەوە لە ئاکار ڕایگەیاند: بە پێی دۆخی ئێستا، تورکیاش پێشنیاری سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ تا کاتێک کە ئەو وڵاتە بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە، قبووڵ ناکات.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئەو بارەوە وتوویە: تورکیا لە سەرەتاوەلە سیاسەتی دەرکە ئاوەڵاکان لە ناتۆ پاڵپشتی کردووە. دەرکردنی تیرۆریستەکان و ڕادەست کردنیان بە تورکیا بەشێک لە شەڕ دژی تیرۆریزم و ئەنجامی سروشتی واژۆی ڕێککەوتنی سوید و فەنلاندە و ئەو وڵاتانە ئەبێ بگەنە ئەو تێگەییشتنە.