بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بیری هادسۆن لە وتارێکی چڕوپڕدا شوێنگە و دۆخی ئەمریکا لە سووریا بەتایبەتی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی لێک داوەتەوە. ئەو ناوەندە یەکێک لە لێکەوتە و پاشهاتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە گەڵ کوردەکانی ئاڵۆز بوونی پێوەندی واشنتۆن و ئەنقەرە وەسف کردووە کە تەنیا ڕێگاچارەشەی دوور کردنی ئەمریکا لە هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگەیە کە تورکیا پێی وایە لقێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەیە.
لە ڕوانگەی ئەو دامەزراوەوە، ئەمریکا لە سووریا سێ بژاردە زیاتری لەبەردەست دانییە کە هەرکامەیان پاشهات و لێکەوتەی خۆی دەبێت.
یەکەم بژاردە چوونە دەرەوەی وردە وردەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریایە. جێبەجێ کردنی ئەو بژاردە بە واتای کۆتایی هاتنی بوونی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا و دروست بوونی بۆشایی ئەمنی لە ئەو ناوچەیەیە. لە ڕوانگەی هادسۆنەوە، تورکیا یەکەم وڵاتێک دەبێت کە بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییە و پێکهێنانی ناوچەی ئەمنی خەیاڵاوی خۆی لە قووڵایی 30 کیلۆمەتری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵ دەدات. کوردەکان لەم نێوانەدا دەبنە قوربانی و ئەمریکاش بە خەیانەت بە کوردەکان تاوانبار دەکرێت.
بژاردەی دووهەم بۆ ئەمریکا درێژەی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هێزە کوردییەکانە کە لە 10 ساڵ لەمەوپێشەوە و لە کاتی سەرۆک کۆماریی باراک ئۆباما دەستی پێکرد. بەڵام درێژەی ئەو دۆخە بە واتای درێژەی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە دەبێت لە حاڵێکدا کە ئەمریکابۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕووسیا لە ناتۆدا پێویستی بە هاوکاری تورکیا هەیە. یەکێکی دیکە لە پاشهاتەکانی ئەو دۆخە خۆبواردی تورکیا لە هاوکاری ئەمریکا لە سووریا و هاوڕێی کردنی ئەنقەرە لەگەڵ مسکۆ بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە لە سووریا دەبێت.
سێهەمین بکاردەی بەردەمی ئەمریکا لە سووریا هەوڵی ئەو وڵاتە بۆ هاوڕێ کردنی تورکیا لەگەڵ خۆیە بەڵام جێبەجێ کردنی ئەو ڕوانگە پێویستی بە دەست هەڵگرتنی ئەمریکا لە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنی کوردی دەبێت کە ئێستا کۆنترۆڵی ناوچە کوردنشینەکانی لە دەست دایە. پارتی پەیەدە زیاترین دزەی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان هەیە.
ناوەندی بیری هادسۆن بژاردەی سێهەمی ڕاست بینانە وەسف کردووە چونکوو هەم بوونی حکومەتی سووریا لە دوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ دەپارێزرێت، هەم تورکیا لە دۆخی ئێستا بەهۆی چوونە دەەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل لە ئەو ناوچە و جێگیر کردنی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژاوا ڕازی دەبێت ە هەم ئاستی ئاڵۆزییەکان کەم دەبێتەوە.
لە ڕوانگەی ئەو ناوەندەوە هیزی بغیرەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل نزیک لە پەکەکە کە هەم ئەمریکا و هەم تورکیا بڕوایان پێی هەیە هێزەکانی پێشمەرگری ڕۆژە کە سەر بە لایەنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا نزیک لە هەرێمی کوردستانە و لە هەرێم پەروەردەی سەربازی کراون.
بەڵام پێشنیاری ناوەندی بیری هادسۆن دتوانێت لە کردەوە دوو هێزی کوردی سەر بە هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پاراستنی گەل بباتە گژ یەکدا چونکوو بە پێی پێشنیاری ئەو ناوەندە، هێزەکانی یەپەگە یان ئەبێ بەرەو ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا کۆچ بکەن و یان لە ڕێگای کردنەوەی ڕێڕەوێکی ئەمنەوە لەلایەن ئەمریکاوە بچنە قەندیل کە ئەگەری خۆڕاگرین یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بەرانبەر ئەو پێشنیارە زیاتر دەبێت.
هادسۆن پێی وایە جێبەجێ کردنی ئەو بژاردە دەتوانێت سەقامگیری زیاتریشی هەم بۆ کوردەکان و هەم بۆ تورکیا بەدواوە بێت چونکوو لە ئەگەری جێگیر بوونی هێزەکانی نزیک لە هەرێمی کوردستان لە کوردستانی سووریا و بە پێی ئەوەی کە ئەو هێزانە و هەروەها هەرێمی کوردستان ڕوانگەیەکی تا ڕادەیەک هاوبەشیان لەگەڵ تورکیا هەیە، دەستێوەردانی تورکیا لە ئەو ناوچە دەگەیێنێتە کەمترین ئاست و تەنانەت ئەگەری هەیە تورکیا پێوەندییەکی لە جۆری پێوەندی لەگەڵ هەرێم ، لەگەڵ کوردەکان لە سووریا هەبێت.