بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا لە چڕ بوونەوەی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەرایەتی کوردەکان لە ڕەققە، پێتەختی پێشووی داعش دوای کوژرانی 6 هێزی کورد بەدەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە کوردییەکان بە جیهازاتی قورسی سەربازییەوە شەقام بە شەقام بەدوای دۆزینەوەی ئەندامانی شانە نوستووەکانی داعش دەگەڕێن. ئەو ئۆپراسیۆنە نیشانەی ترس لە بەهێز بوونەوەی دووبارەی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیە.
عەلی حەسەن لە فەرماندەکانی هێزە کوردییەکان لە دەستگیر کرانی زیاتر لە 150 ئەندامی داعش لە ئۆپراسیۆنی ئەک هەفتەی ڕابردوو لە ڕەققە هەواڵی دا.
ناوبراو لە گۆڕینی تاکتیکی داعش و دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی گرووپی لە جیاتی ئۆپراسیۆنی تاکەیی هەواڵی دا کە نیشانەی بەهێز بوونەوەی ئەو گرووپە لەچاو ڕابردوویە.