نوێنەری ئەمریکا بۆ کاورباری ئێران لە گفتوگۆیەکدا بە دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بەنماکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئامادەیی واشنتۆن بۆ درێژەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران ، وتی: دیپلۆماسی هەرگیز کۆتایی نایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆبێرت مالی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرنامەی “هارد تاک” لە کەناڵی بی بی سی لە وەڵام بە پرسیارێک کە ئایا دانی پێدادەنێن کە لە دوو ساڵی دواییدا دیپلۆماسی لەگە ئێران شکستی هێناوە؟ وتی: دیپلۆماسی هەرگیز کۆتایی نایە؛ تەنانەت لە دۆخێکدا کە ئێمە کارگەلێک هەمبەر ئێران ئەنجام دەدەین، وەکوو گەمارۆ و گوشار و …

نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروابری ئێران بە بێ ئاماژە بە چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی درێژەی دا: تەنانەت کاتێک کە هەموو ئەو کارانەشمان ئەنجام داوە، دانوستانی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئێران هەبووە و ئێستاش ڕایدەگەیێنم کە ئامادەین دانوستانی ناڕاستەوخۆ درێژە بدەین. بەڵام لە هەمان کاتیشدا بۆ ڕاگرتنی هەوڵە توندئاژۆیانەکانی ئێران و یان سنووردار کردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکی ئەو وڵاتە هیچ گومانێک ناکەین! کەواتە بابەتەکە دیپلۆماسی یان ڕێگاکانی دیکە نییە، بابەتەکان پێکڕا شوێنگیری دەکرێن.

ڕۆبێرت ماڵی دانی پێدانا: پێم وابێت ئێمە وەکوو دیمۆکراتەکان لە حاڵێکدا هاتینە سەر دەسەڵات کە دۆخێکی مەترسیدارمان بە بۆنەی چوونە دەرەوەی هەڵەداوانی ترامپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی گرتە ئەستۆ.

ناوبراو وتی: ئێمە وەکوو ئەمریکا ئەو ڕێژە پیتاندنی ئۆرانیۆمە کە ئێران هەیەتی و نزیک لە چێ کردنی بۆمبی ئەتۆمییە قبووڵ ناکەین. هەر بۆیە ڕێگای دیپلۆماتیکمان گرتووەتە پێش و هەر ئەو جۆرە کە بایدن وتی ئەگەر ئەو ڕێگایە نەگاتە ئەنجام، هەموو بژاردەکان لە بەردەستماندایە.