بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ڕایگەیاند: لە درێژەی بەرهەم نووسراوەکان حەوزەی هونەری کوردستان و لە چوارچێوەی کۆمەڵە زانستنامەی فەرهەنگ، هونەر و شارستانیەتی کوردستان کتێبی بەنرخ و گشتی “شانۆ لە کوردستان” لە دوو بەرگدا بە هاوکاری ڕێکخراوی بەڕێوەبرایەتی و پلانڕێژی کوردستان بڵاو کرایەوە و ژمارەی بەرگەکانی زانستنامەی کوردستان گەییشتە 10 بەرگ.
ناوبراو وتی: لە ئەو بەرهەمە دوو بەرگییەدا کە بە هەوڵی ژن و مێردێکی هونەرمەندی بواری شانۆ واتا عوبەید ڕوستەمی و بەهار لتافەتیان بە سفارشی حەوزەی هونەری کوردستان نووسراوە و وێڕای شرۆڤەی تەواوی لانکەی شانۆ لە کوردستان و ڕێوڕەسمە فەرهەنگی و هونەرییە هاوپەیوەندەکان بە شێوەی چڕوپڕ، شانۆی لە شارە جیاجیاکانی پارێزگا تاوتوێ کراوە.
ئەمینی وتیشی: کتێبی "شانۆ لە کوردستان" لەلایەن بڵاوگەی پرهیب لە دوو بەرگدا بڵاو کراوەتەوە و بەزوویی لە ڕێوڕەسمێکدا ڕوونوێنی دەکرێت.