تورکیا پەنجا پەنابەری سووری گەراندەوە بۆ سووریا و لە ناوچە‌کوردییەکانی ئەو وڵاتە نیشتەجێیانی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە رێگای سنووری بابولسەلام پەنجا پەنابەری گەراندەوە بۆ ناوچە کوردییەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە لە باکووری سووریا.

رۆژی هەینی 28 ژانویە دەوڵەتی تورکیا پەنجا هاووڵاتی سووری لە تورکیا گەراندەوە نزیکی شاری ئەعزاز لە باکووری حەڵەب.