بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباسعەلی کەدخودایی ئەندامی مافزانی شۆرای نیگابان و سەرۆکی کومیتەی تایبەتی شوێنگیری مافی و نێودەوڵەتی دۆسیەی تیرۆر و شەهادەتی سەردار حاج قاسم سولەیمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: شوێنگیری کردنی پەمپێئۆ و ترامپ بە تاوانی تیرۆری بەرپرسانی فەرمی ئێران و عێراق تا جێبەجێ کردنی دادپەروەری درێژەی هەیە.
وتیشی: ئێران دەست هەڵگری ئەم دۆسیە نابێت تا گەیشتن بە ئەنجام و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی.