مێدحەت سنجر هاوسەرۆکی هەدەپە، بەربژێری داهاتووی هاوپەیمانی کار و ئازادیی نوێنەری سەرجەم کەمینەکان و خەڵکی هەژار وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدحەت سنجر هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان دوێنێ لە پەرلەمانی تورکیا ، لەسەر گرینگایەتی مێژوویی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بەربژێری هاوپەیمانی کار و ئازادی نوێنەری هەژاران و کەمایەتییەکانی کۆمەڵگای تورکیا دەبێت.

سنجر لە لێدوانەکەی خۆیدا بەوتنی ئەوەی کە کاتی هەڵبژاردنەکان گرینگ نییە، وتی: هەدەپە و پارتەکانی دیکە لە هەر بوارێکەوە ئامادەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانن. کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەڵبژاردنە ، کاتی خانەنشینکردنی سەرۆک کۆمار بوو. خەڵک ئەو بڕیارە دەدەن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەم هەڵبژاردنە کاتی هەڵبژاردنی نێوان ڕژێمێک لەسەر بنەمای دزین و نادادپەروەری و یان داهاتوویەک لەسەر بنەمای بەدی هاتنی دیمۆکراسی و ئازادییە، وتی: ئێمەپەرە بە هاوپەیمانی کار و ئازادی دەدەین و هەموو هەژاران و ئەوامەی وەلانراون و ستەملێکراوەکان کۆ دەکەینەوە.