ئەردۆغان دەیەوێت دەسەڵاتەکەی درێژبکاتەوە بۆ دەیەی سێهەم، تەنانەت ئەو کەسانەی کە ئاواتەخوازن بڕوات گەشبین نین بەوەی کێ دێت و چی ڕودەدات دوای ئەردۆغان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە هەڵبژاردنی 18-6- 2023 کە ئەردۆغان دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی درێژبکاتەوە بەسەر تورکیادا بۆ دەیەی سێهەم، دەرئەنجامەکەی شێوەیەک دروست ئەکات لە ڕوی جێۆ سیاسی و لە ڕوی ئابوریەوە حساباتی بۆ ئەکرێ لە واشنتۆن ومۆسکۆ و پایتەختە ئەوروپیاکان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیا و ئەفریقا، ئەوەی لە تورکیا رووئەدات تەنها لە تورکیادا نا مێنیتەوە. ( زیا میڕاڵ ) کە یەکێکە لە (ئەندامی سەنتەری بەرگری و ئاسایشی پەیمانگای یەكگرتوی شاهانە).

تورکیا لەوانەیە هێزێکی مامناوەندیبێت بە ڵام زلهێزەکان بەشیان هەیە لە هەڵبژاردنەکەدا. هەژمونی ئەنکەرە لە کاروبارەکانی جیهاندا بەڵگەیەکە بۆ دەستکەوتەکانی ئەردۆگان بۆ ئەو ماوە دریژە دیاریکراوەی کەبەرپرسبووە، لە ناوەوە و لەدەرەوە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکە بەدیمەنێكی سەیر هەستی وروژاندوە.

ئەوەی کە دەخوازێت ئەردۆغان لە 19-6 دا بڕوات ناتوانێت گەشبینبێت به‌وەی چی ڕوئەدات و کێ دەبێت بەسەرۆک. سەرۆکە ڕۆژئاوایەکان دڵیان خۆشدەبێت کە ئەردۆگان بدۆڕێت لە هەڵبژاردنەکاندا لەبەرئەوەی کە ئاسایشی ( ناتۆ) ی بەکەمگرت بەوەی کە سیستەمی بەرگری (S-400) ڕوسی کڕی . هاوپەیمانە رۆژئاوەیەکانی تەواو بێهیواکرد بە رێگەگرتن لەبە ئەندامبوونی ( سوید و فێنلەندا ) وە هەڕەشە بەردەوامەکانی بەناردنی لافاوی پەنابەران بۆ ئەوروپا و لەم مانگانەی دوایدا هەڕەشە توند ئامێزەکان و شەڕفرۆشتن بە یۆنان .

پەیوەندیەکانی نیوان ئەمریکاو تورکیا ئەوەندە بەرەو خراپی ئەڕوات کە بەردەوام بەرپرسە کانی تورکیا ئەمریکا تاوانباردەکەن بەوەی کە پشتیوانی کودەتاچیەکان دەکات ، وە هاریکاری گروپە تێرۆریستیەکان ئەکات ، ئەمریکاو ئەوروپا باشتر ئەبن ئەگەر ئەردۆگان هەژمونی نەبێت لە کاروبارەکانی جیهاندا ، لەم کاتەی کە بەریەکەوتنەکانیان لەگەڵ فلادیمیر پۆتین دا کە گەیشتۆتە دۆخێکی هەستیارەوە . کارە سودبەخشەکەی ئەردۆگان تەنها ئەوەیە کە قسە لە گەڵ پوتیندا ئەکات ، وە هەروەها یارمەتی ئەوەیدا کە ببێت بەناوەندگیر لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا کە بەهۆیەوە گەنم و ڕۆنی ڕوەکی ئۆکرانیا گەیشتنە بازاڕەکانی جیهان لەهاوینی ڕابردوو. ئەردۆغان و پوتین هیچ فشارێکیان لەسەر یەک نیە وەک دوو هاوڕێی خۆشەویست کاردەکەن.

زۆر لەبازنەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکاو ئەوروپادا بەو هیوایەوە خۆیانهەڵواسیوە کە بتوانن ئەردۆگان فریوبدرێت و لەو پەیوەندیە سیاسیە ساردە بگەڕیتەوە بۆ لای ئەمریکاو ئەوروپا، دنیا بینی ئەردۆگان زۆر توند ڕەوترە لەوەی کە ڕۆژئاوایەکان هەستی پێدەکەن. بە ووتەی شیکەرەوەی سیاسی (سەلیم کوڕە). ئەو مەرام و ویستەی ئەردۆگان هەیەتی بۆ دەوڵەتەکانی دراوسێی ئەو تەواوکارییە نیە کە ئەمریکاو ئەوروپا ئەیانەوێت بە ڵکو دەیەوێت جێگایان بگرێتەوە و دژایەتیان بکات ( سەلیم کوڕە ) وتی.

ئەگەرئەردۆغان بدۆڕیت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا یەکێک لە توێژەرەوە سیاسیەکان لە سەنتەری ( Think Tank EDAM ) لەئەستنبوڵ، جێگرەوەکەی تورکیا ئەگوازێتەوە بۆ سیاسەتی دەرەوەی جیاواز لە ئەردۆغان کە بەدڵی ئەمریکاو ڕۆژئاوابێت ، بەڵام ئەم کارە ئاسان نیە . مانای ئەوە نیە کە بە دەرەجەی 180) تورکیا پێچدەکاتەوە، ئەردۆغان 20 ساڵە تۆو ئەچێنیت لەم دامو دەزگایەنەی تورکیا هەر لە ( حکومەت، سەربازی ، ئەکادیمیاکان ، دەمەزراوە ئاینیەکان و میدیا ) بەدنیابینیکی توندڕەوانە . ئەگەر حکومەتی تازە هەبوو لە (19-6-2023) ئەوا ئەبێت ئەو تەلارانەی کە ئەردۆغان دروستی کردوە هەڵیانبوەشێنیتەوە. ئەو ئەرکەش گرانە چونکە ( ئاک پارتی) بەشێکی گەورە پێکدەهێنێت لە پەڕلەمانی تورکیا بە دڵنیایەوە بەرەنگاری توندی گۆڕانکاریەکان ئەکەن، ئەردۆغان بۆ دەیەیەک ئەبێت کە ئەیەوێت دەوڵەتە عیلمانیەکەی ئەتاتورک لاوازبکات. وە ئاک پارتی لەو ماوەیەدا فراکسێونەکەی پەڕلەمانی گەورەی هەبوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەنادۆڵێکی سەقامگیر نابێت دوای بەجێهێشتنی .

تورکەکان بەجۆرێک بیر لە سەرۆکەکەیان ئەکەنەوە وە بەجۆرێکی تر بیر لە پۆڵیسیەکانی ئەکەنەوە، لە مانگی تشرینی دووهەمی 2022 بە پێی ئاماری ( Metropoll) ڕێژەی دەنگەکانی بەرزبۆتەوە بۆ 47.6% بەرامبەر ساڵی پار کە دەنگەکانی 39% بووە. ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ سەرۆکێک کە ئەوەندە لەدەسەڵاتدا بێت لە دیموکراسیدا، وە ئەو دژە هەڵوێستانەی کە بەرامبەری گەورە بووە لەئیستادا، زۆرترین بەرەو خوارەوە چوون لە سەرکردایەتی ئەردۆگاندا بەهۆی پۆڵێسیە ئابوریەکەوەیەتی کە ئیستا دروستبووە ، بیرکردنەوە سیحراویەکەی ئەرۆگانە کە هەیەتی لەسەر ( رێژەی سوودی بانکی) کە بۆتە هۆی ئەوەی هەڵئاوسانێکی زۆری ئابوری دروستبێت وە لیرە تورکی لاوازبکات وە بەرهەمێنان تووشی کەمخوێنی بکات .

هەر لەبەر ئەمەشە کە زۆربەی ئامارەکان وا پیشانی ئەدەن کە ووڵاتەکەیان بەرەو ئاراستەیەکی پێچەوانە ئەڕوات، هەلئاوسانی بەرز وایکردوە چاپی پارەی تورکی زیاد بکرێت لە لایەن بانکی ناوە ناوەندیەوە ، زۆرێک لە خەڵک وایدەبینن ئەردۆگان دۆخەکە چاکدەکاتەوە ، بە شێک لە هۆکارەکەی ئەوەیە کە کەس نازانێت کێ دژایەتی ئەردۆگان ئەکات بۆ ئەوەی دەسەڵات وەربگرێت . هەر چەندە لە ئۆپۆزۆسیۆن بەرەیەکی (6) لایەنە بەناوی (بەرەی یەگرتوەوە )دروستبوە بۆ دژایەتی ئەردۆغان بەڵام ئەوەکەمتر لە 6 مانگی ماوە بۆهەڵبژاردنەکان نەیانتوانیوە کەسێک بکەن بەکاندید بەرامبەرئەردۆگان کەسەرۆکایەتی ئەو بەرەیە بکات، هەرچەندە 2 کاندیدی نافەرمی هەیە کە هەردووکیان لە پارتی ( CHP) کە ( ئەکرەم داود ئۆغلۆ و سەرۆکە کەی کمال کلچکدارە) ئەم (6) لایەنە تائیستا هێواش بوون لەوەی کەستراتیجیەکی وورد دابرێژن بۆ ئابوری تورکیاو چاکیبکەن ، مانگی ڕابردوو ( CHP) شتێکیان دەرخست وەک پلانەکەیان ئەوەی کەزیاتر سەرنجی ڕاکێشا ئابوری ناسی زانکۆی ( ماسەسوتی بۆ تەکنەلۆژیا) (دارن ئەکیمئۆگلو )بوو ئەمەش وەک بەڵێنێک بەناو هەوادا بڵاوبووە ، وە یەکێکی تر لە ناو حیزبە (6) لایەنەکە پڕۆفیسۆر( بێڵجی یاڵمز) کەوەک سەرکردەیەک باس دەکرێت ، ئەردۆغان بەباشی ئەزانێت بەرامبەرەکەی ( کمال کلکچدار ئۆگلۆ ) بێت کە 12 ساڵە سەرۆکی ( CHP) یە، بەڵام زۆر لە تورکە شیکەرەوە سیاسیەکان ( ئەکرەم ئیمامئۆگلۆ) وەک کاریزمایەک ئەبینن بەرامبەر بە ئەردۆگان. کە بوو بە سەرۆکی شارەوانی ئەستنبوڵ لەساڵی 2019 دا بۆ دوو جار دوای ئەوەی کە ئەردۆگان دەنگەکانی یەکەمی ڕەتکردەوە سەرەڕای ئەو هەموو ئابڵوقەیەی سەر ( ئیمام ئۆگلۆ ) بوو هەرچەندە مانگی ڕابردوو تاوانبار کرا بەوەی کە سوکایەتی بە ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردوە. بەلآم ئەم تاوانبارەکردنە وایکرد کە ئۆپۆزۆسێۆن یەکبخات و لە پشتیەوە ڕابوەستن و( ئیمام ئۆگلۆ) وەک کاندیدی سەرۆکایەتی بیریلێبکرێتەوە. (Ayse Zarakol) پڕۆفیسۆر لە زانکۆی کامبریجی بەریتانیا ئەڵێت چانسی زۆر بۆ ( ئیمام ئۆگلۆ) یە هەرچەندە یاساکانی هەڵبژاردن ڕێگا ئەدات ( ئیمام ئۆگلۆ) بەردەوام بێت و خۆی هەڵبژێرێت لە کاتێکدا کە پارێزەرەکەی دژایەتی تاوانبارکردنەکەی ئەکات.

بەڵام ئەردۆغان تا ئیستاش ئەتوانێت بە ژمارەیەکی زۆر دژایەتی دەنگی رکابەرەکەی بکات. بەتایبەتی ئەگەر ئابوری تۆزێک بەرەوباشبوون بڕوات لە بەهاردا . ئەردۆگان حساب لەسەر ئەو وەبەرهێنان و پارەدارکردنەی بانکی ناوەندی ئەکات کە ئیماراتی عەرەبی و سعودیە ئەیکەن، وە پوتین بەڵێنی داوە بە تورکیا وەک ناوەندیكی دابەشکردنی نەوت و گازی ڕووسیا بێت بۆ ئەوروپا، وە هەروە ها قسەکردنەکەی ئەردۆگان لە بارەی دۆزینەوەی گازی سروشتی لە لە دەریای رەشدا کە کە نوقڵانەی ئەوە لێئەدا کەداهاتی زۆر ئەگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا، وە مانگی ڕابردوو کە بڕیاریدا هەقدەستی کەمترین مووچە بەڕیژەی لە ٥٥% بەرزبکاتەوە و هەروەها موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی بەرزکردەوە، وە بە پێوانەیەکی گەورە مەسەلەی کوردی کرد بەدوژمنی تورکەکان و وەک تیرۆریست ناساندونی لای ڕۆژئاوایەکان، شەڕە کەلتوریەکەی گەیاندە لوتکە بەرامبەر بەڕەگەزخوازەکان و بە های خێزانی لە ئیسلامدا بەرزنرخاند. هەڕەشەکانی لەسەر یۆنان حەماسەتی ناسیۆنالیستەکانی تورکی گەیاندۆتە لوتکە، ئەم تاکتیکانە یارمەتی ئەردۆگانی داوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پێشوو، وە لەوانەشە بۆ ئەم جارە هەتا تورکەکان ئەڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ژێدەر: زەمەن پرێس ئامادەی کردووە