بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی کەسوکاری سەربازانی بیانی دانیشتووی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێران بەردەوام بۆ دسبینی ئاسایشی خۆی و وڵاتانی دەوروبەری هەوڵی داوە، وتی: لە گرینگترین هەوڵەکانی ئێران لە دابینی ئاسایشی ناوچەکە، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستەکان و مادەی هۆشبەر و توندڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ بووە و لە ئەو ڕێگایەشدا تێچووی قورسی داوە .
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و وتی: ئێران ئەندامی ئاژانسی وزەی ناڤۆک و پادمانەکانی پەرەنەسەندنی ئێن پی تییە. ئێران لە سەردەمی باڕاک ئۆباماوە لەسەر چالاکییە ناکۆکییەکانی چووە نێو دانوستانەکانەوە و ڕێککەوتننامەی واژۆ کرد و سەرەڕای چوونە دەرەوەی ئەمریکاش هەر پابەندی بەڵێنەکانی مایەوە.
کەنعانی زیادی کرد: ئێران پابەند بوون بە دیپلۆماسیی بنەمایەک وەسف کردووە و ڕێککەوتنی ناڤۆکی نمونەیەک بۆ چارەسەری کێشەکان دەزانێت بەڵام ڕۆژئاوا ئەو ئەزموونە سەرکەوتووەی خستە پەراوێزەوە.
کەنعانی بە وتنی ئەوەی کە یارمەتی بە ئاسایشی ناوچەکە ڕوانگەی بنەمایی و گشتی ئێرانە، وتی: ئەنجامەکانی ئەو ڕوانگە لە عێراق، سووریا، ئەفغانستان، یەمەن و قەفقاز دەبینرێت و هەوڵەکانی ئێران لە ساڵانی دواییدا ڕێگری کرد لە ڕوخانی حکومەتەکانی ناوچەکە لە لایەن تیرۆرستە نێودەوڵەتییەکانەوە.