سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی وتی کە هەڵوێستێکی قایم بەرانبەر قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لەسەر بەردەوام بوونی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق،دەگیردرێتە پێش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق ڕۆژی دووشەممە وتی کە دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە هەر دەردەکرێن و هەڵوێستی قایم هەمبەر قسەکانی محەمەد شیاع سوودانی لەسەر بەردەوام بوونی ئەو هێزانە لە عێراق دەگیردرێتە پێش.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو سەرچاوە کە ئاماژەیەک نەکراوەتە سەر ناوەکەی، زیادی کرد: ڕێبەرانی شاندی هاوئاهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدان داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی دەرکردنی هەڵوسێتێکی یەکپارچە لە دژی بڕیاری حکومەتی ئێستای عێراق و لە دژی داگیرکاری ئەمریکای دەکەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە محەمەد تیمیمی ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق لە پەیامێکی تویتەری لە کاردانەوە بە قسەکانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە وتی: چ کەسێک مافی ئەوەی بە تۆ داوە لەسەر خوێنی شەهیدان چەنەبەچەنە بکەی و تۆ کێی کە بۆ چارەنووسی عێراق بڕیار بدەیت و لە کەیەوە ئەمریکا بووەتە دۆست؟