سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: پرسی بازاڕچە و ئاڵوگۆڕی سنووری ئێران و تورکیا لە داواکارییەکانی خەڵک و لە یەکمایەتییە گرینگەکانە کە هەنگاو هەڵهێنان لە ئەو بارەوە دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری و ئاسایشی سنووری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتی : خۆشحاڵین لەوەی کە بەرهەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا سەرنجیان داوەتە پرسی دراوسێیەتی، هاوکاری و گەشە لە بواری پێوەندی دوولایەنە و لە ئەو ڕێڕەوەوە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە خەریکە گەشە پێدانە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پرسی گرینگی ئاوی ڕووباری ئەرەس و پێداویستی لەبەرچاوگرتنی مافی کەڵکوەرگرتنی ئێران لە ئەو ئاوە ڕایگەیاند: هاوپەیوەند بە ڕووباری ئەرەس هەندێک نیگەرانی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ ژینگەی ناوچەکە.

قاڵیباف سەبارەت بە پرسی کار و پیشەی سنوورنشینان،جەختی کرد: پرسی بازاڕێکی سنووری و ئاڵوگۆڕی سنووری یەکیک لە داواکارییەکانی خەڵک و لە یەکمایەتییرکانی شوێنگیری گرووپە دۆستانەکانی پەرلەمانە و سەرەنجی زیاتری ئێمە بە ئەو بوارە دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری ناوچەکە و ئاسایشی سنووری.