بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئایدین لیکی تورکیا ئەمرۆ لە ڕاپۆرتێکدا لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە نووسی: ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا پێش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا کە بڕیارە لە مانگی جوونی ٢٠٢٣ بەڕێوە بچێت، پێکەوە دیدار دەکەن.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو سەرچاوە لە ئەنقەرە، سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا و سووریا لە قۆناغی سێهەمی ڕەوتی باشتر کردنی پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە کە لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا دروست بووە، پێکەوە دیدار دەکەن.
ئەردۆغان لەم دواییەدا وتبووی کە ئەنقەرە و دیمەشق لە ڕێگای باشتر کردنی پێوەندییەکان لە خێراترین کاتدان. ناوبراو هەروەها ئەگەری دیدار لەگەڵ ئەسەدی ڕەت نەکردبووەوە.