بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سێزدەیەمین کۆبوونەوەی مەکۆی پەرلەمانەکانی ئاسیا لێدوانی دا.
ناوبراو لە لێدوانەکەیدا بەڕێز مستەفا شنتۆپ، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی دیکە خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێستاکە جیهان خەریکە بە کێشەی زۆردا تێدەپەڕێت وەکوو گۆڕینی کەشوهەوا،نەخۆشی گشتگیر، تیرۆریزم، داگیرکاری وڵاتانی ئیمپریالیستی، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و کۆچبەری. هەر هەموومانیش هەمبەر ئەو کێشانە بەرپرسیارین
ئێمە پێویستمان بە سیستەمی نێودەوڵەتی نوێ و دادپەروەرانە هەیە و ئێمە وەکوو وڵاتانی ئاسیایی پێگەی باشمان لە ئەو سیستەمە نوێیە دەبێت.
ڕۆڵگێڕانی وڵاتانی ئاسیایی لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی پێویستی بە پلانڕێژی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە.
هەموومان لە ساڵانی دواییدا بینیمان کە ئەمریکا بە گرتنە پێشی ڕوانگەی تاک لایەنە، ئاشتی و سەقامگیری جیهانی تووشی کێشە کردووە. ئەمریکا هێشتا خۆی بە پێگەی یەکەمی جیهان دەناسێنێت. پێگەیەک کە دەمێکە لێی دوور کەوتووەتەوە. بەڵام هەر دەیەوێت لە ڕێگای سەربازی و شەڕی مێدیاییەوە هێزی براوەی جیهان بێت. ئەڵبەت ئەوە هەوڵێکی بێ ئەنجامە.