جێگری فەرهەنگی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٨٣ کتێب لە پارێزگای لە چاپ دراوە و ئەو ژمارەیە لە ١٣٢ هەزار و ٥٠ بەرگدا خراوەتە بەردەستی هۆگرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیسا فەلاحی بە ئاماژە بە لێک جودا کردنەوەی لەچاپ دانەوەی دووبارە و لەچاپ دانی نوێی کتێبەکان وتی: لە ئەو ژمارەیە ١٠ بابەت کتێب دووبارە لەچاپ دراونەتەوە و ١٧٣ بابەتیشیان چاپی نوێن.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ٦٧ بابەتی ئەو کتێبانە بە زمانی کوردی و پاشماوەکەیان بە زمانی فارسی بوون.

فەلاحی وتیشی: لە ٤ ساڵی دواییدا ڕەوتی ڕوو لە گەشەی چاپی کتێبمان لە بواری بابەتەوە هەبووە بەڵام ڕێژەی ئەژماری کتێبەکان بە هۆی گران بوونی کاغەزەوە کەم بووەتەوە.