بە ئەنجامی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کومیتەی چاوەدێری، ئەندامانی کۆمیسیۆنی وەرزشکاران، ڕاهێنەران و ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی بەلەمەوانی دەست نیشان کران و بۆ یەکەم جار سێ کەسی خەڵکی کوردستان لە کومیتە جیاجیاکان دەست نیشان کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژارنی کۆمیسیۆنی وەرزشکاران، ڕاهێنەران و ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی بەلەمەوانی ڕۆژی دووشەممە ١٢ ی بەفرانبار بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا ئەندامانی ئەو فیدراسیۆنی دیاری کران.

بە پێی ئەو هەڵبژاردنە تاهیر باوانی وەکوو ئەندامی سەرەکی کۆمیسیۆنی ناوبژیوانان، ئەرشید ناسری وەکوو ئەندامی سەرەکی کۆمیسیۆنی ڕاهێنەران و شاهۆ ناسری وەکوو ئەندامی سەرەکی کۆمیسیۆنی وەرزشوانان دیاری کران.