سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە پێوەندی لەگەڵ سەفەری گرۆسی و بەرپرسانی دیکەی ئاژانس بۆ ئێران و ڕەوتی گفتوگۆکان، وتی: هەندێک گڵۆپی سەوز نیشان دراوە و بڕیارە دوای پشووەکانی مانگی جوون،هەماهەنگی بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ ٦لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت ڕایگەیاند: ساڵانە یەک ملیۆن نەخۆش لە دەفرایەتی ڕادیۆ دەرمان لە ئێران کەڵکوەردەگرن کە پەیامی گرینگی ئەوەیە کە ئێمە چەرخەی سووتەمەنی ئەتۆمیمان نەبوایە،نەماندەتوانی ئەو هەلەمان هەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو یەک کۆمپانیا کە هەمانە ساڵەهایە کە لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراوە،واتا پرسی تەندروستی و گیانی خەڵک گرینگایەتی نییە بۆیان.

ئیسلامی لە کۆتاییدا هاوپەیوەند بە سەفەری گرۆسی و بەرپرسانی دیکەی ئاژانس بۆ ئێران و ڕەوتی گفتوگۆکان، وتی: هەندێک گڵۆپی سەوز نیشان دراوە و بڕیارە دوای پشووەکانی مانگی جوون،هەماهەنگی بکرێت.