بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵوم عه‌بدى فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هەسەدە) له‌تویتێكدا، له‌سه‌ر پهلامارهكهى ئه‌مڕۆى داعش بۆسه‌ر هێزه‌كانیان له‌شارى ڕه‌ققه هاتهدهنگو مهترسیهكى گه‌وره‌یه‌ش ئاشكراده‌كات.
مه‌زڵوم عه‌بدى ڕایگه‌یاندووه: "له‌نزیكه‌وه‌و به‌وردى بەدواداچون بۆ جموجوڵی شانە تیرۆریستییەکانی داعش لەشاری ڕەققە دەکەین".
وتیشى:"به‌داخه‌وه لهپهلامارهكهى ئه‌مڕۆى داعش بۆ سەر دامەزراوە ئەمنی‌و سەربازییەکانمان لهڕەققە شه‌ش شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده‌و كارمه‌ندى ئاسایش شەهیدبون‌و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان برینداربون".
له‌و ڕوه‌وه عه‌بدى ئاشكرایكرد، "هاوکات لەگەڵ ئەم کردەوە تیرۆریستیانە، هەڕەشەکانی تورکیاش لەدژی ناوچەکە بەردەوامن‌و ئەم هەڕەشانهش وه‌ك ده‌بینرێت سەقامگیریی‌و ئاسایشی ناوچەکەى كردۆته ئامانج".
له‌كۆتایی تویته‌كه‌یدا عه‌بدى مهترسیهكى گه‌وره‌ى ڕاگهیاندوهو ده‌ڵێت:"به‌گوێره‌ى ئەو زانیاریانەی لەڕەققەوە ده‌ست ئێمه كه‌وتون، داعش ئامادەکاریی مەترسیدار دەکات، بۆیه تهئكیددهكهمهوه، نابێت بەكارێكى ساده‌و ئاسایی چاودێریی ئەو جموجوڵانە بکرێت".