بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجلیسی سەنای ئەمریکا گەڵاڵەی بودجەی تێچووییەکانی فیدراڵی پەسەند کرد کە تێیدا بەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هەسەدەش دیارە.
ئەو گەڵاڵە ڕۆژی پێنجشەممە لە سنای ئەمریکا پەسەند کرا، کە بڕیارە دوای واژۆی بایدن جێبەجێ بکرێت.
بەشی بودجەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەسەدە بە گشتی ٤٧٥ ملیۆن دۆلارە کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش تەرخان کراوە. جگە لە ئەوە، بە گوێرەی ئەم گەڵاڵە ڕاهێنانی سەربازی،جیهازات و پاڵپشتی لۆجستیکی بە ئەو هێزانە دەدرێت.