نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا لە ڕادەست کردنەوەی 515 ئەندامی داعش بە وڵاتانی ئەورووپایی هەواڵیان دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە گەڕاندنەوەی 515 ئەندامی زیندانی کراوی داعش لە کەمپەکانی هۆڵ و رۆژ بۆ وڵاتەکانیان هەواڵی داوە.

515 کەس لە ئەندامانی بیانی بنەماڵەی داعشییەکان کە لە کەمپی هۆڵ و رۆژ زیندانی کرابوون رادەستی 13 وڵات کرانەوە.

ئەو وڵاتانەی کە زیاترین ژمارەی بنەماڵەی داعشیەکان رادەستیان کراوەتەوە تاحیکستان، ڕووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا بووە.

شیاوی ئاماژەیە کە 20 هەزار کەس لە بنەماڵەی داعشییەکان لە 50 وڵاتی جۆراوجۆر لە کوردستانی سووریا کراونەتە دوو کەمپی رۆژ و هۆڵ.