بەرپرسی ئیدارەی پێوەندیە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە سووریا دەڵێت کوردەکان ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو گرووپەکانی پابەند بە پاراستنی یەکپارچەیی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی کاروباری پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردیش ووریا دەڵێت کوردەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە سووریا و لەناوبردنی تیرۆریستەکان ئامادەن لەگەڵ هەموو گرووپە نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ بکەن.


ناوبراو بە ماڵپەڕی چاوەدێری مافی مرۆڤ وتوویە هێزە بیانییەکانی تێوەگلاو بە قەیرانی سووریا و وڵاتانی عەرەبیش بۆ گەییشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و لەناوبردنی پڕۆژە جودایی خوازەکان لە سووریا هاوکاری بکەن.

ئەو بەرپرسە کوردە جەختی کرد ڕێگاچارەی سیاسی و گفتوگۆ سووری-سوورییەکان دوو بنەمای سەرەکی بۆ گەییشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە سووریایە.
بەدران چیا جەختی کرد کە کوردەکان ئامادەن لەژێر ناوی یەکگرتوویی نەتەوەیی لە نێوان سووریاییەکان و بۆ گەییشتن نە ئاشتی لە ئەو وڵاتە لەگەڵ هەموو گرووپە نەتەوەییەکان گفتوگۆ بکەن.