بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ناوەندی ڕاگەیاندن و جاپەمەنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە، توركیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی دژە مرۆڤانە لە دژی خەڵكی ناوچەكە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانەکان.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: توركیا لە گوندی ڕەقەی سەر بە ناوچەی چەلەبیی كۆبانێ تاوانێكی دیكەی ئەنجامدا كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی گروپێكی هاوڵاتیانی مەدەنی كردە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی كوژران كە منداڵێك بە ناوی ویسی محەمەد ویسی لە نێویاندایە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەهێرشەكانی دەوڵەتی توركیادا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا شەهیدبوون گەیشتوەتە 16 كەس كە سەرجەمیان خەڵكی مەدەنین .