ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکدا لە کوژرانی ١٨ کەس و بریندار بوونی ٦ کەس لە تیرۆریستانی سەر بە تورکیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ئۆپراسیۆنی خۆی لە وەڵامدانەوە بە هێرشەکانی سوپای تورکیا هەواڵی دا.

لە دەقی ئەو بەیاننامە هاتوەە: هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بە ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێمە بێ وەستان درێژەی هەیە و لە ١٩ ئی نۆڤەمبەرەوە چڕ بووەتەوە. ئەوان زیاتر خەڵکی سڤیل و ژێرخانە ئابوورییەکان دەکەنە ئامانج.

چواری دیسەمبەر هێزەکانی تورکیا لە گوندی دیبسا لە تل تەمر هێرشیان کردە سەرمان کە بووە هۆی کوژرانی ٤ سەربازی سوپای تورکیا.

لە پێنجەمی دیسەمبەر هەروەها هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گوندی ئەرشیا لە تل تەمر و لە وەڵامی ئەو هێرشەش ٦ کەس لە تیرۆریستانی سەر بە تورکیا کوژران .

هەروەها لە حەوتی دیسەمبەریش تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە تل تەمر و سەرێکانی هێرشیان کردە سەرمان و لە وەڵامدا ٤ کەسیان لە کوژران.

لە ڕۆژی هەشتی دیسەمبەریش تیرۆریستانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئێمە لە گوندی زرگان و بابومخەیر کە لە ئەنجامدا ٤ چەکداریان لە کوژرا و ٦ کەسیان بریندار بوون.