بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، تورکیا لە نوێترین حێرشەکانی بۆ سەر ناوچەگەلێک لە باکووری سووریا، گوندی شێخ عیسا و هەندێک بنکەی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی شاری تل ڕەفعەت لە باکووری پارێزگای حەلەب کردە ئامانجی هێرشی تۆپخانەیی و ئاسمانی.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشە تۆپخانەیی و ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلێک لە شاری تل ڕەفعەت لە باکووری پارێزگای حەلەب ،توندترین شەپۆلی هێرشەکان لە کاتی دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا بووە.
ئەمە لەحاڵێکدا کە ڕۆژی ڕابردووش هێزەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەوان دەڤەری پارێزگای حەسەکە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سوریایان کردە ئامانجی هێرشی تۆپخانەیی.