بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مدیکال نیوز، خوێندنەوەیەکی نوێ نیشانی دەدات کە هەنگوین بە ۆێچەوانەی شیرینکەرەکانی دیکە، ئەگەری هەیە لە ڕاستیدا بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەکان بە قازانج بێت.
ئەو خوێندنەوە نیشانی دەدات کە هەنگوین، بەتایبەتی هەنگوینی خاو و یەک گوڵ، ئەگەری هەیە جێگرەوەیەکی تەندروستتر بۆ قەندێک بێت کە بەکار دەهێنرێت.
بە گشتی تاقی کردنەوەکان نیشانی دەدات کە هەنگوین گلۆکۆزی خوێن( ئاستی قەندی خوێن بە گەدەی خالی)، کلۆسترۆلی گشتی و خراپ و هەروەها نیشانەکانی نەخۆشی جەرگی چەور کەم دەکاتەوە.