بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤس سووریا SOHR بە ئاماژە بەوەی کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا لە شەوی 19 نۆڤامبرەوە درێژەی بووە، وتی: ئەم هێرشانە جەنایەتی جەنگیە.
ڕامی عەبدولڕەحمان وتی: ئێمە هێرشەکان دژی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە دەکەین.ئەم هێرشانە پێشێل کردنی ئاشکرای ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و پەیمانەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤە و لەم هێرشانەدا، شارەکان کراونەتە ئامانج و خەڵکی سڤیل کوژراون.