وتەبێژی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام لە ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە لە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی فەرماندەی سێنتکام بە کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاند کە واشنتۆن ئۆپراسیۆنی هاوبەشی خۆی لەگەڵ هێزەکانی هەسەدەی ڕاگرتووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جۆزێف بوچینو وتەبێژی سێنتکام زیادی کرد: ئێمە ئۆپراسیۆنی خۆمان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە دژی داعش ڕاگرتووە.

ناوبراو لە هەمان کاتدا وتی کە هێزەکانی هەسەدە درێژە دەدەنە گەشت لێدانەکانیان و پاراستنی ئاسایش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆیان لە باکووری سووریا و ئەمریکا پابەندی بەڵێنی خۆی بۆ دەست پێکردنەوەی ئەو ئۆپراسیۆنە لە داهاتووەیە.

وتەبێژی سێنتکام زیادی کرد کە داعش هێشتا هەڕەشەیەک بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەیە.