بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەفەری ناوبراو بۆ ئێران، وتی: پێوەندییەکانی ئێران و عێراق پێوەندییەکی ئاسایی نییە.
ڕەئیسی وتی: ئێمە لە بواری بازرگانی، فەرهەنگی، ترانزیت، زانستی و تەکنۆلۆژیا و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هاوکاریمان هەیە و هیوادارین کە ئەو هاوکارییە گەشە بکات.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕوانگەی ئێمە و دەوڵەتی عێراقەوە ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە زۆر گرینگە و کەواتە بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر، تیرۆریزم و تاوانە ڕێکخراوەییەکان لە ڕیزی ڕێککەوتن و هاوبەشییەکانی نێوان دوولایەنەکەیە.
ڕەئیسی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە تەنیا لەلایەن دەوڵەت و نەتەوەکانەوە دێتە دی، وتی: بوونی بیانییەکان لە ناوچەکە نابێتە هۆی ئاسایش و ئەمنیەت و تەنیا کێشە دروست دەکات. هەر ئەو جۆرە کە بوونی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان و ناوچەکانی دیکەی جیهان ئاسایشی دروست نەکرد لە عێراقیش ئەو بوونە، ناتوانێت ئاسایش بهێنێت و چوونە دەرەوەیان لە ناوچەکە زۆر گرینگە.
ناوبراو گفتوگۆ لەسەر بابەتی پارە و بانگ و هەنارد ەکردنی گاز و نەوت لە دیکەی تەوەرەکانی دیداری خۆی لەگەڵ لایەنی عێارقی ڕاگەیاند و وتی: ئەو سەفەر و گفتوگۆیە لە نێوان شاندی عێراقی و ئێران لە چارەسەری پرسەکانی نێوانمان کاریگەرە.
سوودانیش وتی: سەفەری ئەمڕۆ بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی مێژوویی نێوان ئێران و عێراقە. هەروەها خاڵی هاوبەشی زۆر لەنێوان دوو نەتەوەکە هەیە.
هەروەها وتیشی: نەتەوە و دەوڵەتی عێراق هیچکات گەل و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێرنا لە ساڵانی ڕابردوو بەتایبەتی لە ساڵی 2003 بەدواوە لە شەڕ دژی تیرۆریستانی داعشی لە بیر ناکات.