سەرۆک کۆماری تورکیا وتی وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ ئیرادەیەکی بەهێزتر نیشان بدەن و پاڵپشتی بکەن لە هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکان لە سووریا بە مەبەستی دەرهێنانی ئەو وڵاتە لە چەرخەی پێکدادان، قەیرانی مرۆیی و تیرۆریزم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ دووشەممە داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد تا هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دەرهێنانی سووریا لە ناو جەرگەی شەڕ و پێکدادانەکان.

ئەردۆغانئەو قسانەی لە سی و هەشتەمین کۆبوونەوەی وەزارەتی کومیتەی هەمیشەیی هاوکاری ئابووری و بازرگانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەنبۆڵ هێنایە ئاراوە و زیادی کرد: وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ ئیرادەیەکی بەهێزتر نیشان بدەن و پاڵپشتی بکەن لە هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکان لە عێراق بە مەبەستی دەرهێنانی ئەو وڵاتە لە چەرخەی پێکدادان، قەیرانی مرۆیی و تیرۆریزم.

ئەردۆغان وتیشی: ئۆمەتی ئیسلامی خاوەن پێوەندی برادەری و ئامێری دەسەڵات و زانستە کە دەتوانێت بە سەر هەموو کێشەکاندا زاڵ بێت.